عێراق داواکارییەکی ئۆپیک ڕەتدەکاتەوە
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عێراق داواکارییەکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت ڕەتدەکاتەوە، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوتیش لە پەرلەمان دەڵێت، 95%ی داهاتی وڵات پشتی بە نەوت بەستووە.
ڕێکخراوی ئۆپیک لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاشکرایکردووە کە پشکی ڕێگەپێدراوی عێراق بۆ هەناردەی نەوت چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەیە، بەڵام مانگی ڕابردوو ئەو وڵاتە رۆژانە چوار ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، لەکاتێکدا بەڵێنی دابوو هەناردەی ئارەزوومەندانەی نەوت کەمبکاتەوە.
یاسر حسێنی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا ڕایگەیاند، داواکارییەکەی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت زیان بە ئابووری عێراق و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەگەیەنێت، بۆیە داوایانکردووە حکومەت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت گفتوگۆ لەگەڵ ڕێکخراوەکەدا بکات.
بابهتی پهیوهندیدار