50 هاوڵاتی لە لایەن تورکیاوە ڕفێنران

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ماوەی 14 ڕۆژدا 50 هاوڵاتی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا لە کانتۆنی عەفرین ڕفێنران و کە لە نێوانیاندا 7 ژن و سێ منداڵی تێدایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ی ئابی 2024، سەنتەری بەڵگەنامەکردنی سەرپێچییەکان لە کانتۆنی عەفرین ڕفاندنی هاوڵاتییانی لە ماوەی 14 ڕۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا بڵاوکردەوە.

دەڵێت، لە ماوەی ڕۆژانی یەک تا 14ی ئەم مانگە لە کانتۆنی عەفرین، دەوڵەتی تورکیا 50 هاوڵاتی ڕفاندووە.

سەنتەری بەڵگەنامەکردنی سەرپێچییەکان لە کانتۆنی عەفرین، ئاماژەی بەوەشداوە، لە ناو ڕفێندراوەکاندا حەوت ژن و سێ منداڵ هەیە.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاوڵاتییانەی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەڕفێندرێن، دەگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی نادیار و لە بەرامبەر ئازادکردنی هەر یەکێکیان داوای بڕە پارەیەکی زۆر لە خێزانەکانیان دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار