تەندروستی عێراق: تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ئاوەڵەی مەیموون لە عێراق تۆمار نەکراوە
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوەڵەی مەیموون هۆشداری دەدات و دەڵێت، ڕێوشوێنی پێویستمان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە گرتووەتەبەر.
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ی ئابی 2024، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، وێڕای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوەڵەی مەیموون لە بەشێکی وڵاتانی جیهان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ئاوەڵەی مەیموون لە عێراق تۆمار نەکراوە.
دەشڵێت، پاش ڕاگەیاندنی باری نا ئاسایی لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕێوشوێنی پێویستمان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە گرتووەتەبەر.
لە کۆتایی ڕاگەندراوەکەشدا هاتووە، پێویستە هاووڵاتیان بەردەوام بن لە ڕێكارە خۆپارێزییە تەندروستییەكان بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە.
بابهتی پهیوهندیدار