بەڕێوەبەرێتى خۆسەر: تورکیا بەشێوەی بەرنامە بۆ داڕێژراو ناوچەکانی دەورووبەری دیمەشق دەکاتە ئامانج
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە بارەی هێرشەکانی تورکیا دەڵێت، تورکیا بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشق دەکاتە ئامانج، ئامانجی سەرەکیشی نانەوەی ئاژاوە و دووبەرەکییە لە ناوچەکەدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕآگەندراوێکدا ڕایگەیاند، کردنە ئامانجی دەوروبەری نەخۆشخانەی دڵ و چاو لە قامیشلۆ و ناوچەکانی شەهبا لە لایەن سوپای تورکیاوە، کە کوژران و برینداربوونی چەندین هاووڵاتی سڤیلی لێکەوتەوە، سووربوونی تورکیا نیشاندەدات بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە بکاتە ئامانج و هەوڵەکان بۆ گەشەپێدان و خزمەتکردنی ناوچەکە پەکبخات.
دەشڵێت، هەماهەنگی تورکیا لەگەڵ ڕژێمی دیمەشق، لاوازی تورکیا دەردەخات لەوەی نەیتوانیووە ئامانجەکانی بەدەستبهێنێت.
باسلەوەشدەکات، هەوڵێکیشە بۆئەوەی تورکیا خۆی ڕزگار بکات لەو شکستەی بەهۆی دەستوەردانەکانی لە ناوچەکەدا دووچاری بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکدا ئەوەش خراوەتەڕوو، هێرشەکانی تورکیا ناوچەکە بەرەو شەڕێکی کراوە دەبات و هۆشداریدەدات لەوەى چیتر ناتوانن لە ئاستی پێشێلکارییەکانی تورکیا دەستبەستراو بن.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ئاماژە بەوەدەکات، داواش لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هێزە هاوبەشەکانی دژی تیرۆر دەکات، سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانەی تورکیا دابنێن و ئەنقەرە ناچار بکەن، ڕێز لە یاسا و ڕێنماییە نێودەوڵەتییەکان بگرێت.