دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی عەرەب و تورکمانی ڕەتکردەوە
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سكاڵاكە تایبەت بوو بە دەرکردنی فەرمانێکی تایبەت بە پوچەڵکردنەوەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و دەرەنجامەکانی.
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ی ئابی 2024، لەوەڵامی سكاڵاكەی حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانی و سۆسن عەبدولواحید شاكرد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، كە لەسەر سەرۆك كۆماری عێراق، لەبەرامبەر دەركردنی مەرسومی كۆماری بۆ پارێزگای نوێی كەركووك ئەو (9) ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك تۆماریان كردبوو لەبەرامبەر هەڵبژاردنی پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاری كەركووك تیایدا داوایان كردبوو، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە بڕیارێكی سالاری دانیشتنەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك و دەرەنجامەكانی پوچەڵبكاتەوە.
دادگای باڵا فیدراڵی لە وەڵامی داواكەدا ئەوەی خستۆتەڕوو، دوای وردبینیكردن لە داواكاری دەركردنی فەرمانی سالاری لەلایەن دادگاوە، سەلەماوە كە داواكە هیچ سیفەتێكی پەلەكردنی تیادانیە و هیچ حاڵەتێكیش لە ئارادانیە پێویست بە بڕیارێكی لەوشێوەیە بكات، بەوهۆیەوە دادگا داواكارییەكەی ڕەتكردووەتەوە.