ئەو ئەفسەرانەی سڵاوی سەربازییان بۆ سوودانی نەکرد و دەستگیرکران ئەمڕۆ ئازاد کران
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژمارەیەک سەرباز لە پارێزگای زیقار بەهۆی ئەوەی سڵاوی سەربازییان بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق نەکردبوو دەستگیر کرابوون، بەڵام دواتر ئازاد کران.
ڕۆژی سێشەممە 20ی ئابی 2024 سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی حکومی سەردانی پارێزگای زیقاری کرد، لە فڕۆکەخانە پێشوازییان لێکرا، بەڵام ژمارەیەک ئەفسەر سڵاوی سەربازییان بۆ سەرۆکوەزیران نەکردبوو بۆیە دەستگیر کران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە زیقار ئاشکرای کردووە: ئەو ئەفسەرانە نەیانزانیوە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەنێو شاندەکەدا بووە.
وتیشی: 10 ئەفسەری پلەی جیاواز بوون دەستگیر کرابوون، دوای کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە ئازاد کراون.
بابهتی پهیوهندیدار