ڕوانگەی سووری: ئەمریکا چەکی پێشکەوتوو دەداتە ڕۆژئاوای کوردستان
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: هاوکات لەگەڵ هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات و هەڕەشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە دەوروبەری دێرەزوور، ئەمریکا چەکی پێشکەوتووی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە.
ڕوانگەی سووری ڕوونیشکردەوە نیشتنەوەی حەوت فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازییان تۆمارکردووە کە چەکی پێشکەوتوو و سەربازییان لە دەوروبەری حەسەکە داگرتووە، ئەمە جگە لە داخڵبوونی 50 بارهەڵگری سەربازیی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕۆژئاوا.
ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە نێو بنکە سەربازییەکانیاندا مەشق و ڕاهێنانی چڕ دەکەن لەسەر سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی کە بە تیشکی لەیزەر کاردەکەن.
بابهتی پهیوهندیدار