پەرلەمانی ئێران دەنگی بە کابینەکەی پزیشکیاندا

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەرلەمانی ئێران بۆ قبوڵكردنی وەزیرەكان لە كابینەكەی مەسعوود پزیشكیان کۆبوونەوەیەکەی ئەنجامدا.

پەرلەمانی ئێران كۆبوونەوەیەكی تایبەتی بە سیڤی کاندیدەکان بۆ پۆستی وەزیرەكان ئەنجامدا، دوای خوێندنەوەی سیڤییەكان ناویان خرایە لیستەوە و خرانە دەنگدانەوە.

لەلایەن خۆشیەوە، مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لە پەرلەمانی ئێران وتارێكی پێشكەش كرد و داوای لە ئەندامانی پەرلەمان كرد دەنگ بەكەسی شیاو بدەن، بۆ ئەوەی وڵاتەكەیان بباتە پێشەوە.

ناوی ئەو وەزیرانەی پەرلەمانی ئێران دەنگی پێدان

1- عەلیرەزا کازمی... وەزارەتی پەروەردە

2- سەتار هاشمی.. وەزارەتی پەیوەندی و تەکنەلۆجیای زانیاریی

3- حوججەتول ئیسلام خەتیب؛ وەزارەتی ڕاگەیاندن

4- عەبدولناسر هیممەتی... وەزارەتی کاروباری ئابووری و دارایی

5- عەباس عێراقچی.. وەزارەتی دەرەوە

6- محەممەدڕەزا زەفەرکەندی.. وەزارەتی تەندروستی

7- ئەحمەد میداری.. وەزارەتی هاوکاری و کار و چاودێری کۆمەڵایەتی

8- غوڵامرەزا نوری قزاڵجە.. وەزارەتی کشتوکاڵ

9- ئەمین حسێن ڕەحیمی.. وەزارەتی داد

10- ئەمیر عەزیز نەسیرزادە... وەزارەتی بەرگریی

11- فەرزانە سادق مەلڤاجەرد.. وەزارەتی ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شار

12- محەمەد عەتابەک... وەزارەتی پیشەسازی و کانگا و بازرگانی

13- حوسێن سیمای سەراف... وەزارەتی زانست و توێژینەوە و تەکنەلۆجیا

14- سەید عەباس ساڵحی.. وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی

15- ئەسکەندەر مۆئمینی... وەزارەتی ناوخۆ

16- محەمەد ڕەزا ساڵحی عامری؛ وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار

17- موحسین پاکنەژاد.. وەزارەتی نەوت

18- عەباس عەلی ئابادی... وەزارەتی وزە

19- ئەحمەد دونیاماڵی... وەزارەتی وەرزش و لاوان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار