ئێران هۆكاری كەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپتەری رەئیسی ئاشكرا دەكات
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، ئاشكرا دەكرێت.
ڕۆژی 19-05-2024، سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆمار و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێكی دیکەی لە کاتی گەڕانەوەیان لە سنووری هاوبەش لەگەڵ ئازەربایجان بەرەو شاری تەورێز ڕاگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیی بڵاویکردەوە: دەسەڵاتدارانی ئێران لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری رەئیسی تەواوکردووە، فڕۆکەکەی ڕەئیسی دوو سەرنشینی زیاتر هەڵگرتبوو و لەبەر هەبوونی تەم و مژ نەیتوانیوە بەرەو بەرزی پێویست بفڕێت و بووەتە هۆی ئەوەی کە بەر لوتکەی شاخ بکەوێت.
بەوتەی ئاژانسی فارس، دەزگا هەواڵگەرییەکانی ئێران لێکۆڵینەوەیان لە 30 هەزار کەس کردووە و هیچ زانیاریی و فاکتەرێکی مرۆیی و هۆکاری گوماناوییان نەدۆزیوەتەوە.