ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط): گروپە چەكدارە عێراقیەكانی هاوپەیمانی ئێران هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی بەهێزتر دەكەن
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
گروپە چەکدارە عێراقیەکانی هاوپەیمانی ئێران هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی بەهێزتر دەکەن بۆ سەر بنەکەکانی هاوپەیمانی ئێران دوای شكستهێنانی دیپلۆماسیەت و كۆتایهاتنی ئاگربەست.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ی ئابی 2024، ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط)، بڵاوکردەوە گروپە چەكدارەكانی عێراق بەمزوانە هێرشەكانیان بەشێوەیەكی چڕتر دەستپێدەكەنەوە بۆ سەر بنكەكانی سوپای ئەمریكا لە عێراق.
لەم بارەیەوە كەتیبەكانی "سەیدولوشەهەدا" ئەوەی خستەڕوو، شكستهێنانی هەوڵە دیپلۆماسیەكان بۆ كۆتایهێنان بە بوونی سوپای ئەمریكا، هانیدەدات دەستبكاتەوە بە پرۆسەی ئازادكردنی خاكەكەی.
دەشڵێت، چاوەڕوانی حكومەتن هەڵوێستێكی فەرمی لەبارەی دانوستەكان ڕابگەیەنێت سەرەڕای ئەوەی دەزانن كە ئەمریكیەكان جدی نین لە كشانەوە.
بابهتی پهیوهندیدار