5ئەندامی خێزانێک پێکەوە کوژران
3 مانگ لەمەوپێش
خەم و پەژارەیەکی گەورە لە پارێزگای سەلاحەدینی عێراق هاتە ئاراو، لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵیێکی شۆکهێنەر لەنێو خەڵکدا ، ئەوەش پاش کوشتارێکی ترسناک کە 5ئەندامی یەک خێزانی کردە قوربانی هاتە ئاراوە.
ژمارەیەک چەکدار بە جلوبەرگی سەربازییەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە ناوچەی عەباسیە لە باکوری قەزای سامەڕا و خێزانێکی پێنج کەسییان کوشت. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاح الدین ئەوەی ئاشکراکرد کە ڕۆژی چوارشەمە "چەکدارەکان دوای ئەوەی هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکە تەقەیان لە خێزانەکە کردووە و دەستبەجێ کوژراون".
هەروەها ڕوونی کردەوە کە ئەو چەکدارانە دوای تاوانەکەیان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون. ئەوەشی خستەڕوو کە هەڵمەتی گەڕان پشکنینیان بەدوای تاوانباراندا دەست پێکردوە لای خۆیەوە عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی دەرکرد بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخی ڕووداوەکە.
کە چەکەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و ڕێکنەخراو بڵاودەکرێنەوە، جار جار شاهیدی تاوانی هاوشێوەیە. بەهۆکاری هەبونی ژمارەیەکی زۆری چەکی بێ مۆڵەت و زۆربونی ملیشیا چەکدارەکان ، هاووڵاتیانی عێراق ماوە ماوە شاهیدی تاوانی هاوشێوە دەبن بە تایبەت کە دەسەڵات تا ئێستا سەرباری تێپەڕبوونی چەند ساڵێک، لە سنووردارکردنی چەکی تاکەکەسی و خێڵەکیی بەربڵاودا سەرکەوتوو نەبووە، باسی ئەو چەکانە ناکەین کە لەنێو زۆرێک لە کوتلە چەکدارەکاندا بڵاوبوونەتەوە.