عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر نیشتەجێکردنی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە کەمپەکان
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پاش ئەوەی حزبە کوردییەکانی لەسەر داوایەکی حکومەتی ئێران ناچار بە چەک داماڵین و دورخستنەوە لەسەر سنورەکان کرا، دیسان فشاریان لێ دەکرێت بۆ سنورداکردنی زیاتر بخرێنە چەند کەمپێکی دیاریکراوەوە.
بەشێک لەحزبەکانی کوردییەکانی ڕۆژهەڵات بۆ بەرگرتن لە شەڕو پێکدادان بە بڕیارەکە ڕازی بوون.
لە نوێترین بڕیاری ڕاوێژکاری ئاسایشی عێراق قاسم ئەعرەجی ڕۆژی (19)ئەم مانگە ، بە نوسراوێكی فەرمی داوای لە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق كرد ڕەزامەندی دەرببڕیت, بە بەکارهێنانی کەمپی سورداش, بۆ جێگیرکردنی هێزە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، لە بەرامبەردا ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەران, لە هەمان ڕۆژ وەڵامی نوسراوەکەی داوەتەوە و, رەزامەند بووە بە داواکەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق .
لەبەرامبەردا حزبە کوردیەکان ناڕەزایی دەردەبڕن و دەڵێن :ئێمە پەنابەرنابین و لە چالاکیە سیاسەکانمان بەردەوام دەبین، دەبێت ژینگەی کاری سیاسیمان بۆ فەراهەم بکرێت، نابێت دەستبەسەر بین و یوئێن چاودێریمان بکات و پارچەیەک نانمان بدەنێ، ئەگەروابێت قبوڵی ناکەین.