ئەمریکا دوو کاروانی چەک و تەقەمەنی ڕەوانەی سووریا کرد

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دوو کاروانی چەک و تەقەمەنییان ڕەوانەی سووریا کرد.

هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، بە ناردنی دوو کاروانی چەک و تەقەمەنی، بوونی سەربازی خۆیان لە شاری حەسەکەی سووریا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە.

ڕۆژی شەممە و یەکشەممە، هەردوو کاروانی چەک و تەقەمەنی لە عێراقەوە ڕەوانەکراوە و گواستراوەتەوە بۆ سەربازگەی خێرابجیر لە نزیک ناحیەی ڕیمەلان لە باکووری پارێزگای حەسەکە.

ڕەوانەکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ سووریا لە کاتێکدایە، مەترسی شەڕ و گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە لە پەرەسەندندایە.

هاوکات جۆری کەرەستە سەربازی و لۆجستییەکان کە لە کاروانەکاندا هاتووە ئاشکرا نەکراون، بەڵام بە شێوەیەکی بەرچاو پێگەی ئەمریکا لە ناوچەکە بەرز دەکاتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار