فیلمی "مێسی بەغدا" پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەزگای سینەما و شانۆی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵ ڕاگەیاند، فیلمی "مێسی بەغدا" لە دەرهێنانی سوهەیم عومەر خەلیفە، بەشداری فەرمی عێراق دەبێت بۆ خەڵاتی ئۆسکاری 2025.

فیلمەکە باسی ساڵی 2009 لە بەغدای پایتەختی عێراق دەکات، و لە ژیانی حەموودی دەکات، کە کوڕێکی تەمەن 10 ساڵە و یاریزانی تۆپی پێیە و خەونی ئەوە دەبینێت ببێتە یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێ وەک ئەستێرە دڵخوازەکەی کە لیۆنێل مێسییە.

بەڵام شتەکان کاتێک دەگۆڕدرێن کە کوڕە گەنجەکە لە تەقەی یەکتربڕینی پێکدادانێکی چەکداریدا گیر دەبێت و لە ئەنجامدا قاچی لەدەست دەدات.

ئەو دەرهێنەرە کوردە کە ئێستادا لە وڵاتی بەلجیکا نیشتەجێیە، وتی: “ئەم چیرۆکە زۆر لە دڵمەوە نزیکە کاتێک لە کوردستان بووم تۆپی پێ بۆ من زۆر گرنگ بوو.

فیلمی “بەغداد مێسی” ڕکابەری سەدان فیلمی دیکەی جیهان دەکات، لەنێویاندا تەنها پێنج فیلم کە لە 97ەمین خەڵاتی ئۆسکاردا وەک پاڵێوراوانی کۆتایی بۆ بەشی باشترین فیلمی درێژی نێودەوڵەتی هەڵدەبژێردرێن.

دوو لە کورتە فیلمەکانی خەلیفە پێشتر گەیشتبوونە لیستی کۆتایی 10 فیلم بۆ بەشی کورتە فیلمی لایڤ ئەکشن لە پێشبڕکێی ئۆسکار، کە ئەو تاکە دەرهێنەرە لەعێراق توانیوێتی بۆ بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنەکان.11:54

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار