بەهۆی یاری پەبجی ملیارێک دۆلار لە عێراق دەچێتە دەرەوە
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فادل ئەلغەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ، هۆشداریدا لەوەی ملیارێک دۆلار عێراق بەجێدەهێڵێت بەهۆی یارییەکەی (PUBG) و یارییە شەڕکەرەکانی دیکە، لەڕێگەی کڕینی کارتی بارگاویکردنەوە و پاڵپشتی و ئەکاونتەکانەوە.
بەهای قازانجی کۆمپانیای “PUBG” لە عێراق لە ساڵی 2023 بۆ 2024 گەیشتە 60 ملیۆن دۆلار، كە بەرزترین هەژماری فرۆشراویش بڕی 25 هەزار دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگترین کێشەکانی ئاڵوودەبوون بە یاری “PUBG” لە عێراقدا کێشەی خێزانییە چونکە زۆرێک لە هاوسەرەکان و منداڵەکانیان لەناو فەزای یارییەکەدا دەژین، دوور لە خێزان.
ئەلغەراوی داواشی لە حکومەتی عێراق کرد ڕێوشوێنی توند بگرێتەبەر بۆ قەدەغەکردنی یارییەکانی PUBG و یارییە شەڕکەرەکانی تر بە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە سەبارەت بە مەترسییەکانی یارییە شەڕانگێزەکان.