جێگرى فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانى باكوورى عێراق: فڕۆکەیەکی تورکیامان لە ئاسمانی کەرکووک خستە خوارەوە
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له‌ناوچه‌ى چیمه‌نی شه‌هیدانی کەرکووک سوپاى عێراق له‌ڕێگه‌ى چوار موشه‌كه‌وه فڕۆكه‌یەکی توركیایان كردە ئامانج و له‌گه‌ڕه‌كى زوبات ـ نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك له‌ناو شارى كه‌ركووك فڕۆکەکە کەوتە خواره‌وه‌و زیانى به‌خانویه‌كیش گه‌یاندوه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ی ئابی 2024، عه‌مید ڕوكن عبدالستار عبود جێگرى فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانى باكورى عێراق ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی تورکیامان لە ئاسمانی کەرکووک خستە خوارەوە.
عەمید ڕوكن عبدالستار عبود ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئه‌و فڕۆكه‌یه هیچ ڕێگه‌پێدان و هه‌ماهه‌نگییه‌كى له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق و ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى فڕۆكه‌وانى عێراق نه‌بوه.
دەشڵێت، فڕۆکەکە سه‌ربه‌خۆ هاتوه‌ته ئاسمانى وڵاته‌كه‌مان، بۆیه فه‌رمانمان پێكرا هه‌رچى زوه بیخه‌ینه خواره‌وه‌و كاره‌كه‌شمان سه‌ركه‌وتوانه ئه‌نجامدا.
بە پێی زانیارییەکان چوار مووشەک لە لایەن سوپای عێراق ئاراستەی ئەو فڕۆکەیەی تورکیا کراوە و له‌و چوار موشه‌كه‌شدا یه‌كێك ئامانجه‌كه‌ى پێكاوه‌و فڕۆكه‌كه‌ى تێكشكاند‌و ته‌قاندیه‌وه.
هەر بەپێی وتەکانی عەمید ڕوكن عبدالستار باسلەوەدەکات، "ئەو فڕۆکەیەی خراوه‌ته خواره‌وه له‌درۆنێكى گه‌وره‌و جیاوز ده‌چێت، چونكه قه‌باره‌كه‌ى ئێجگار گه‌وره‌یه و هاوشێوه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كشتوكاڵیه نه‌ك درۆنێكى خۆكوژى بچووك، قه‌باره‌ى زۆر گه‌وره‌یه و له‌كاتى كه‌وتنیدا بۆسه‌ر زه‌وى له‌گه‌ڕه‌كى حه‌ى زوبات، له‌به‌رده‌م ئه‌و ماڵه‌دا كه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، چه‌ند هاوڵاتیه‌كى مه‌ده‌نیشى برینداركردوه، به‌ڵام برینه‌كانیان قورس نییه".