زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای تورکیا

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەى هێرشە دەوڵەتی تورک و بەکار‌هێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: لە ١٥ چالاکیی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە ڕۆژانی ٢٧ تا ٣١ـی ئاب لە لە گۆڕەپانی بەکتۆریا لە هەرێمی هەفتانین، لە گۆڕەپانی گۆلکا لە هەرێمی مەتینا، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بریندار کرا و گورز لە حەفارەیەک وەشێندرا.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٢٧ تا ٣٠ـی ئاب تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم سێ جار و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کراون.

ئەوەشی خستەڕوو، لە نێوان ٢٧ تا ٣١ـی ئاب گۆڕەپانی شاخی شەهید جیهانی هەرێمی قەندیل، گۆڕەپانەکانی شاخی قەلە، کەندەکۆڵا، شەهید شەریف، سنین، لۆلان و بەربزن لە هەرێمی خواکورک، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شێلازێ، سەرێ مەتینا و بێشیلی لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانەکانی مێرانێ، مام نێجیر، هەفتەباخ، شاخی کون، دەشتی کافیا، یەکماڵ، سێدارێ، دێریک، دێرەشێ، شاخی عەگید، کانی سارکی هەرێمی گارە؛ بە گشتی ٤٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردوومان کراون.

هەروەها ٢٨، ٢٩، ٣٠ و ٣١ـی ئاب گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینای هەڕێمی مەتینا و گۆڕەپانەکانی لۆلان، شاخی شەکیف، شەهید شەریف و سنینی هەرێمی خواکورک بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کراون.15:54

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار