ژنێک پیاوێک دەنێرێت بۆ کوشتنی مێردەکەی پێشووی
![](/2022/images/2024/5720171148800_477496_o.jpg)
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە عێراقدا تا دێت کێشە کۆمەڵایەتییەکان ڕووداوی ترسناکتر و سەیر و سەمەرەی لێ دەکەوێت و ژنێک کەسێک بە کرێ دەگرێت تا تەقە لە مێردە کۆنەکەی بکات و لە کاتی تەقەکانیشدا پیاوەکە هاواردەکات کە ژنە کۆنەکەت منی ناردووە.
لە بەغدای پایتەختی عێراق کەسێک چووە تەقەی لە ماڵی پارێزەرێک کردووە و لە کاتی تەقەکاندا هاواری کردوە کە من ژنەکەی پشووت ناردوومی.
هەر ئەوەش نییە دادگای تاوانەکانی واست چیرۆکێکی کوشتنی ئاشکرا کرد، کە گەنجێک بە هۆی پارەوە هاوڕێکەی خۆی کوشتوە و دواتر بەوەشەوە وازی لێ نەهێناوە و سوتاندوویەتی.
تا دێت ڕێژەی کوشتن و کێشە کۆمەڵایەتییەکان لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەرزتر دەبێتەوە، ڕێژەی جیابوونەوە و لێکترازانی خێزانی گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی و تا دێت ئامارەکان بەرزتر دەبنەوە، تا ئێستاش هیچ هەنگاوێک بە ئاراستەی چارەسەری ئەو قەیرانە قوڵە نەنراوە.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/photo_2025-01-16_22-32-59.jpg)