فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بەرزاییەکانی گوندی گوهەرزیان بۆردوومان کرد
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، لە شارۆچکەی ئامێدی بەرزاییەکانی گوندی گوهەرزیان لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.
سەرچاوە هەرێمییەکان لە گوندی گوهەرزێوە ڕایانگەیاند: لە ناو گوندەکەوە هەستیان بە بۆردوومانەکە کردووە، بەڵام تا ئێستا زانیاری ورد لەبارەی زەرەر و زیانەکانییەوە بەردەست نییە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک لە ڕێگای خەلەکان-کانی وەتمان و بە دیارییکراوی لە نزیکی شارەدێی خەلەکانی سەربە شارۆچکەی دووکان لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنی کرد و بەوهۆیەوە سێ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون.

بابهتی پهیوهندیدار