بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی

3 مانگ لەمەوپێش



ئاسیاسێڵ ڕایدەگەیەنێت کە ئەداکردنێکی دارایی ناوازەی هەبووە بۆ ساڵی 2023 و جەخت لە پێگەی پێشەنگی خۆی لە کەرتی پەیوەندییەکانی عێراقدا دەکاتەوە.

سلێمانی، عێراق – 1 ـی ئەیلولی 2024 - کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئەنجامە داراییەکانی بۆ ساڵی دارایی 2023 ڕاگەیاند کە تیایدا گەشەیەکی بەرچاوی لە داهات و قازانج و بنکەی بەشداربوواندا بەدەستهێناوە. ئەم ئەنجامانە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی کۆمپانیایە بە داهێنان و دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیاران و بەهێزکردنی پێگەی پێشەنگی خۆی لە بازاڕدا و هەروەها بەشداریکردنی لە گەشەسەندنی ئابووری عێراق.

ئاسیاسێڵ لە ماوەی ساڵی 2023 ــدا ئاستێکی نایابی لە ئەداکردن تۆمارکردووە لە پێنوێنە داراییە جیاوازەکاندا بەو پێیەی داهاتە بەدەستهاتووەکان لە ئەنجامی چالاکییەکانی ئێستای بە ڕێژەی 11% زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی 2022 و گەیشتووەتە 1.659 ترلیۆن دیناری عێراقی (یەک ترلیۆن شەش سەد و پەنجا و نۆ ملیار دینار). هەروەها بڕی قازانجیش پێش سوود و باج و خەرجییەکانی "الإندثارات والإطفاءآت" (EBITDA) گەیشتووەتە 728 ملیار دیناری عێراقی، کە بە ڕێژەی 13% زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو. وە قازانجی تەواوەتی گەیشتووەتە 352 ملیار دیناری عێراقی، کە ئەمەشیان بەڕێژەی 33% زیادیکردووە؛ ئەم سەرکەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی خەرجییەکان و بەڕێوەچوونی کارەکان بە شێوەیەکی کاریگەر و کارا. هەروەها بنکەی بەشداربووان بە ڕێژەی 3.5% زیادیکردووە و تا کۆتایی ساڵ گەیشتووەتە 17.7 ملیۆن بەشداربوو لە کاتێکدا لە کۆتایی ساڵی 2022ــدا 17.1 ملیۆن بەشداربوو بووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی ستراتیژەکانی کۆمپانیایە بۆ ڕاکێشانی کڕیاری زیاتر بە لای خۆیدا.

لە لێدوانێکیدا لەسەر ئەنجامەکانی ساڵی 2023، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسووڵ وتی: "ئێمە لە ئاسیاسێڵ سەرکەوتوو بووین لە پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانمان لە پێناو پتەوکردنی پێگەی ئەو خزمەتگوزارییانە وەکو سەرقافڵەی کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراق. ئەمەش ڕەنگدانەوە پابەندبوونی بەرزمانە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێشکەوتوو بە بەشداربووانمان. ئاسیاسێڵ فۆکەسێکی زۆری خستووەتەسەر وەبەرهێنان لە لایەنە بنەڕەتییەکانی بزنسدا لە پێناو پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری بە جۆرێک کە زیادبوونی توانای تۆڕەکە مسۆگەر بکات و ئەداکردنیشی بەهێزتر بکات. کۆمپانیا بەڵێنیداوە کە پابەندبێت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی نایاب و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای جیهانیی بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی دارایی بەهێز، ئەمەش وەکو درێژکراوەی زنجیرەیەکی بەردەوام لە دەستکەوتی گرنگ کە کۆمپانیا لە ماوەی ساڵانی پێشوودا بەدەستیهێناون. و لە ساڵی 2023 ــدا کۆمپانیا ئەداکردنی خۆی بەهێزترکرد بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی داهات و قازانجی تەواوەتی بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو و بە ڕێژەیەکی زۆر جیاواز لە ڕێژەکانی ساڵی ڕابردوو. ئەم ئەنجامانە بە ڕوونی سەرکەوتنی بەڕێوەبەرایەتی  کۆمپانیا دەردەخەن لە پەرەپێدانی بەردەوامی ستراتیژیی تایبەت بە خۆی و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی.”

گرنگە جەخت لەو ڕاستییە بکەینەوە کە هەموو ئەو ژمارە و داتایانەی باسکراون تایبەتن بە ساڵی دارایی 2023 و هیچ پەیوەندییەکیان بە ئەنجام و پێشبینییەکانەوە نیە بۆ ساڵی 2024.

کۆمپانیا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی دەستەی دراوی دارایی و بۆرسەی عێراق بۆ دراوی دارایی و ئەنجومەنی پیشەیی چاودێری و وردبینی ژمێریاری و چاودێری ژمێریاری دەکات بۆ هەوڵە بەردەوام و ماندوو نەناسەکانیان لە تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی دەرکردنی بەیاننامە داراییەکان بوونەوە لە بەرواری خۆیاندا، هەروەها بەپێی ئەوەی کە لە ئاشکراکردنـی کۆمپانیادا هاتووە بۆ داتا داراییەکان بۆ بۆرسەی عێراق بۆ دراوی دارایی لە 30ـی ئایاری 2024 ــدا. هەروەها سوپاسی خاوەن پشک و وەبەرهێنەرە بەڕێزەکانمان دەکەین بۆ متمانەیان بە هەوڵەکانی کۆمپانیا لە بەتەنگەوەهاتنیان بۆ ئاشکراکردنی داتا داراییەکان بە شێوەیەکی وەرزی و بەرزکردنەوەی ئاستی شەفافیەت.

دەربارەی ئاسیاسێڵ:

ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ى به‌شدرابووانی 18.3 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر .0699٪ ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل لە عێراق لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق.

ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]

پەیوەندی وەربەرهێنەران: Investors@asiacell.com

بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com

 

 

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار