بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق: شتێک نییە بەناوی نەوتی هەرێمی کوردستان

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 

 باسم محەمەد  بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئەو نەوتەی هەیە لە هەرێمی کوردستان هی عێراقە وموڵکی گشتییە، دەشڵێت، هیوادارین لەگەڵ حکومەتی هەرێم بگەینە لێکتێگەیشتن بۆ دابینکردنی داهات بۆ ژێرخان.

 

سەبارەت بەداواکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە  کۆمپانیاکانی نەوت ئەوەی خستەڕوو، بانگەوازمانکردووە بۆ کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی گرێبەستەکان هەمواربکەنەوە و دەستکاری بکەن بۆ بەژداریکردنیان لە پرۆژەکانی داهاتوودا.

 

سەبارەت بەدابەزینی نرخی نەوت و بەنزینش لە هەرێمی کوردستان ئەوەی ئاشکرایکرد، پێویستە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بگەینە ڕێکەتن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی، وتیشی فەلسەفەی نرخەکان پێویستە فیدڕاڵی بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراقدا، لە مانگی ئاب و تەمووزدا چوار ملیۆنە ئەوەش پابەندبوونە بە بڕیارەکانی ئۆپیک.

 

سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت  ڕایگەیاند، هەناردەکردنی نەوت بۆ ناوخۆی عێراق و ٥٠٠ هەزار بەرمیلە و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیش ٣ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیلە ئەمەش پابەندبوونە بە بڕیارەکان ئۆپیک.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار