ڕاشد ئەدوایی لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی


ڕاشد ئەدوایی هاوڵاتییەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا.

میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە، سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە هاوڵاتییەکی کورد بەناوی ڕاشد ئەدوایی خەڵکی گوندی سلێنى سەر بە شاری سەوڵاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

دەشڵێت، بە بێ فەرمانی دادوەر و هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو هاوڵاتییە دەستبەسەر کراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ساڵیادی ژینا ئەمینییە کە بە هۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن پۆلیسی بەناو ئەخلاقی ئێرانەوە گیانی لەدەستدا، دوای ئەو ڕووداوە گەلانی ئێران بە درووشمی “ژن ژیان ئازادیی” ناڕەزایەتییان دەربڕیی و خۆپیشاندانی فراوانیان ئەنجامدا.

جێگاى ئاماژەیە، دواى سەرهەڵدانى ناڕەزایەتییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانەوە سەدان چالاکوان و هاوڵاتیی مەدەنیی دەستبەسەرکران و بە دەیانیش لەسێدارەدراون، هەروەها ساڵانە بەهۆی یادکردنەوەی ساڵیادی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئێران شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاوڵاتییانی کورد دەستپێدەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار