کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ هەینی، 13ی ئەیلوولی 2024، بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ڕۆژی دووشەممە 16ی ئەیلوولی 2024. دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەكاتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پەرلەمان بەردەوام دەبێت لە خوێندنەوە و دەنگدان بۆ پرۆژە یاساكان.
جێگای ئاماژەیە، ئەنجوومەنی نوێنەران دوایین دانیشتنی خۆی لە 31ی ئابی 2024، بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی سەرۆكی پەرلەمان بە وەكالەت و بە ئامادەبوونی 170 پەرلەمانتار ئەنجامدا.
بابهتی پهیوهندیدار