مستەفا گەرعاوی: تەیف سامی پێی گوتوون پارەی مووچە بەتەواوی دابینکراوە

5 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مستەفا گەرعاوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق داوامان لێکردووە، کێشەکانی پەیوەست بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکلابکەنەوە و پارەی کاشیان بۆ دابینبکات.

مستەفا گەرعاوی دەشڵێت، تەیف سامی پێی گوتوون پارەی مووچە بەتەواوی دابینکراوە و مەترسی لەسەر نییە، ڕەنگە هەندێک دامودەزگا ناوبەناو مووچەکانیان دوا بکەوێت، بەڵام مسۆگەرە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لیژنەکەمان لەگەڵ تەیف سامی باسی لەوە کردووە پێویستە عێراق تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت وەک داهاتی سەرەکی و ڕێگاچارەی خێرا بدۆزێتەوە بۆ داهاتی نانەوتی و گەڕانەوەی قەرزەکانی کە لەلای دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار