ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر دوو سکاڵا کۆدەبێتەوە

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤،

 دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵا لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان کۆدەبێتەوە.

 

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکان، ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵا کۆدەبێتەوە، کە لەلایەن ١٠ ھاوڵاتی و جوتیاری کوردەوە تۆمارکراون بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ژمارە ٨٢٤ و ٩٤٩ی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی سەردەمی ڕژێمی بەعس بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوی جوتیاران و گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان.


ئەمە لە کاتێکدایە، دادگای فیدڕاڵی لە ڕۆژی ٢١ تەممووزدا بڕیاڕیدا ئەو دوو سکاڵایە بۆ ١٥ ئەیلوول دوابخات بەڵام لەبەر ئەوەی دوێنی پشووی فەڕمی بوو لە تەواوی عێراقدا کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار