ئوسترالیا سزای بەسەر پێنج بەرپرسدا سەپاند

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

حکومەتی ئوسترالیا سزای بەسەر پێنج بەرپرسی ئێراندا سەپاند، کە بەشدارییان لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئەیلوولی 2024، پێنی وۆنگ وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا لە دووەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی لە لایەن ئەفسەرانی پۆلیسی بەناو ئەخلاق و هەڵمەتی دەستپێکردنی دەستبەسەر کردنی هاوڵاتییانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، حکومەتی ئوسترالیا سزای دارایی و قەدەغەکردنی هاتوچۆی بەسەر پێنج بەرپرسی باڵای ئاسایش و جێبەجێکردنی یاسایی ئێراندا سەپاند.

لە ڕاگەندراوەکەی وەزیری دەرەوەی ئوسترالیادا هاتووە، ئەو کەسانەی سزایان بەسەردا سەپێندراوە لە نێو ئەو بەرپرسانەن کە بەشدارییان لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران کردووە.

دەشڵێت، بارودۆخی مافەکانی ئێران خراپە و بە تایبەت بۆ ژنانی ئەو وڵاتە، ئێران هەڵمەتێکی ئامانجدار بەڕێوە دەبات بۆ سەپاندنی باڵاپۆشی زۆرەملێ لە ڕێگەی زیادکردنی چاودێری و هەراسانکردنی ژنان.

جێگەی ئاماژەیە، ئەمڕۆ دووساڵ بەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ خەڵکی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێدەپەڕیت، کە لە 16ی ئەیلوولی 2022، لە تارانی پایتەختی ئێران لە لایەن ئەفسەرانی پۆلیسی بەناو ئەخلاق بە هۆی ئەشکەنجەدانی زۆرەوە گیانی لەدەست دا.12:03

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار