بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 252 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئەیلوولی 2024، بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى 252 ملیۆن و 16 هەزار و 660 دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.
دەشڵێت، لەو بڕەدا 18 ملیۆن و 250 هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە.
لەبارەی بڕی خستنە بازاڕی دۆلاری بەشێوەی حەواڵەش ئەوەی خستۆتەڕوو، 233 ملیۆن و 766 هەزار و 660 دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
جێگەی ئاماژەیە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە نرخی دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار