وەزیری دارایی عێراق بانگێشتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بۆ چارەسەکردنی کێشەکان لە وڵاتدا بەردەوام دەبین لە بانگیشتکردنی وەزیرەکان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لەسەر پرسەکان گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین.

عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، لیژنه‌ی دارایی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ میوانداریكردنی وه‌زیره‌كان، هه‌روه‌ها میوانداریی ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی ده‌كرێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌و بژاردانەی ده‌توانرێت بۆ بودجه‌ و داهاته‌ نا نه‌وتییه‌كان به‌هێز بكرێن.

دەشڵێت، زیاده‌ڕه‌وی له‌ پرسی دابه‌زینی نرخی نه‌وت هه‌یه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی بودجه‌ به‌ نرخی 70 دۆلار بۆ یەک بەرمیل ئاماده‌ كراوه‌ و داهاتی نه‌وت به‌پشتبه‌ستن به‌و نرخه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 120 ترلیۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووچه‌ی مووچه‌خۆران ڕێژه‌یه‌كی كه‌می بودجه‌ پێكده‌هێنێت.

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەشی بەوەکرد، ئه‌گه‌ر نرخی به‌رمیلێك نه‌وت ببێته‌ 60 دۆلاریش، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مووچه‌ نابێت، ناشمانه‌وێت لە قۆناغی مامه‌ڵه‌كردن ته‌نیا له‌گه‌ڵ نه‌وت بمێنینەوە، به‌ڵكو ده‌بێت داهاتی نا نه‌وتی زیاد بكه‌ین.10:06

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار