بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 255 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی ئەیلوولی 2024، بانکى ناوەندى عێراق بڕى 255 ملیۆن و 689 هەزار و 107 دۆلاری خستە بازاڕەوە.
لەو بڕەش هەشت ملیۆن و 750 هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە.
هەروەها 246 ملیۆن 939 هەزار و 107 دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
جێگەی ئاماژەیە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە نرخی دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار