ئێران هۆشداریی دەداتە ئیسرائیل و دەڵێت: وەڵاممان دەبێت

دوێنێ



هاوڵاتی

ئەمیر سەعید ئیروانی نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە نامەیەکی کراوەدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ڕێکاری پێویست بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دەگرێتەبەر بەرامبەر بەو کردەوە قێزەون‌ و پێشێلکارییە یاسایانەی ئیسرائیل، کە بەهۆیانەوە باڵیۆزی ئێران لە بەیروت برینداربووە.

هۆشداریەکانی ئێران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە 17ی ئەیلوولی 2024 دوو ڕۆژ لەمەوبەر، ئیسرائیل لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا پیلی ئامێرە بێتەلەکانی پەیوەندیی، لە جۆری پێجەری لەسەرتاسەری لونبان تەقاندەوە و لە ئەنجامدا، چەندین کوژراو هەزاران برینداری لێکەوتەوە، کە تێدا کۆنسووڵی ئێران لە بەیروت بە سەختی بریندار بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار