هاکان فیدان: تورکیا ئامادەیە کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەسەد و ئەردۆغان ڕێکبخات

دوێنێ



هاوڵاتی

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ی ئەیلوولی 2024، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا ئامادەیە کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەسەد و ئەردۆغان ڕێکبخات، هاوکات حکومەتی شامیش مەرجی سەرەکی بۆ کۆبوونەوە کشانەوەی سوپای تورکیایە لەناو خاکی سووریا.

دەشڵێت، دانوستان و گفتوگۆ لەنێوان ئەنقەرە و شام، بەشێوەیەکی ژێربەژێر لەسەر ئاستی هەواڵگریی و سەربازیی بەردەوامە.

هاکان فیدان تیشکی خستە سەر ئەوەش کە لە کۆبوونەوەی ئاستانە بەدواوە، لەنێوان حکومەتی تورکیا و سووریا شەڕیکی سارد بەڕێوەدەچێت.

دەشڵێت، لەدوای ڕێککەوتنی تورکیا و ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٢٧وە دۆخەکە ئارامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار