سەرۆککوەزیرانی عێراق: هەموو لایەک کار بۆ دابینکردنی ئاسایش دەکەین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەمەد شیاع سوودانی سەرککوەزیرانی عێراق لە میانی باشداریکردنی لە ٧٩ یەمین كۆبوونەوەی كۆمەڵەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، پێویستە هەموو لایەك كار بۆ ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژییانە و دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەین.

لە میانەی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا سەرۆک وەزیران تیشکی خستەسەر ئەو شەڕو نا ئارامییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتۆتەوە و وتی: گەشە و پێشكەوتن لە هەموو بوارەكان لە ناوچەکەدا بەدی نایەت، تا ئەو شەڕەی لە ناوچەكە هەیە ڕانەگیرێت، كە هەڕەشە لە ئاشتیی جیهان دەكات.

ئەوەشی خستەڕوو، پابەند دەبین بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دۆزیینەوەی چارەسەری هاوبەشەكان، بەمەبەستی بنیاتنانی ئاییندەیەكی باشتر بۆ عێراق و ناوچەكە بەگشتیی.
سەرۆککوەزیران و باسیلەوەسکرد، دەبێت هەموو لایەك كار بۆ ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژییانە و دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەن.

جیگەی ئاماژەیە، سەرەتایی ئەم هەفتەیە محەمەد شیاع سوودانی، گەیشتە نیویۆرك و بڕیارە سوودانی لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان چاوی بە ژمارەیەك لە سەركردە و سەرۆكی وڵاتان و سەرۆكی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بكەوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار