سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق: بەهۆی وشکە ساڵییە عێراق ساڵانە ١٠٠ هەزار دۆنم زەوی لە دەستدەدات

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، دەڵێت، بەهۆی وشکە ساڵییە عێراق ساڵانە ١٠٠ هەزار دۆنم زەوی لە دەستدەدات و وتیشی: داوا لە حکومەت و سەرجەم پارێزگارەکان و دامودەزگاکان و هاوڵاتیان دەکەم، کە لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا هەڵمەتێک بۆ چاندنی 15 ملیار نەمام لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا دەستپێبکەن بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی سەوزایی لە عێراقدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، فازل غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بیابانبوون و وشکەساڵییەوە عێراق ساڵانە 100 هەزار دۆنم زەوی لەدەست دەدات، لەم بارەوەیەوە هۆشداری دەدات.

فازل غەراوی ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەپێی خەمڵاندنەکانی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێستا ڕووبەری دارستانەکانی عێراق تەنیا 8 هەزار و 250 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، واتە 2%ی کۆی ڕووبەری وڵات پێکدەهێنن.

سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ئەوەشی ئاشکراکرد، ، ڕووبەری زەوییە بیابانییەکان لە عێراق نزیکەی 27 ملیۆن دۆنم زەوییە، کە یەکسانە بە نزیکەی 15%ی ڕووبەری وڵاتەکە، لەکاتێکدا نزیکەی 55%ی ڕووبەری عێراق بە زەوییە مەترسیدارەکان دادەنرێت بەهۆی بیابانبوونەوە.

سەبارەت بەڕێژەی زەوی سەوزایی لە عێراقدا ئەوەی خستۆتەڕوو، ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن ڕێژەی سەوزایی لە عێراق لە 50% کەمیکردووە بۆ 17%.

وتیشی: گۆڕانی کەشوهەوا و زریانی خۆڵ و کەمی باران و گەرمبوونی جیهان بەشداربوون لە دابەزینی ڕێژەی ڕووپۆشی سەوزایی لە عێراقدا.

باسیلەوەشکردووە، نەبوونی ڕووپۆشی ڕووەکی بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی پیسبوون و کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ و هەڕەشەی ڕاستەوخۆشە لەسەر ئاسایشی خۆراک.10:55

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار