پەخشان عەزیزی بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە گواسترایەوە نەخۆشخانە

9 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 26ی ئەیلوولی 2024، میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، ژنە رۆژنامەنووسی کورد پەخشان عەزیزی کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، بەهۆی تێکچونی باری تەندروستییەوە لە زیندانی(ئەڤین)ەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پزیشکەکان وتویانە پەخشان عەزیی پێویستیی بە نەخۆشخانەیە و دەبێت لە ژێر چاودێریی پزیشکییدا بێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ٢٣ی ئەم مانگەدا، لە ڕاگەیاندنەکاندا ئەوە بڵاوکرایەوە کە پەخشان عەزیزیی پێویستی بەوەرگرتنی چارەسەریی پزیشکیی هەیە، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە ڕێگریی کرا کە چارەسەر وەربگرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار