دوای ئەوەی چوار هاوڵاتی کورد لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە سوکایەتیان پێکرا دەستگیرکرانەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

چوار هاوڵاتی کورد لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٩ لە گوندی دەرتۆ سەر بە ناوچەی خەلفەتی ڕوحا لە تورکیا، دەستبەسەرکران و لە حەوشەی بنکەی پۆلیسدا ئەشکەنجە دران.

هاوکات دوای ئەشکەنجەدان و سوکایەتی پێکردنی ئەو چوار هاوڵاتییە کوردە لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە پاش دوو ساڵ زیندانیکردن ئازاد کران، بەڵام دوای ئەوەی دادگای باڵا سزاکەیانی پەسەند کرد، جارێکی دیکە دەستگیرکرانەوە.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دادگای پێنجەمی سزا قورسەکانی تورکیا لەبارەی ئەو چوار هاوڵاتییەوە بڕیاری خۆی لەسەر دۆسیەکە بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە ڕێکخستن” و “پێشەنگایەتی لە کاری رێکخستنی” دەرکرد.

دادگا سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بە سەر جەلال یەڵدرم، جندی زنجیرکران، عومەر گوڵ و ڤاکاس کلچ سەپاند، پارێزەرانیان تانەیان دژ بە بڕیارەکە تۆمار کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار