لە شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان تورکیا سێ هاوڵاتی ڕفاند

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی ئەیلوولی 2024، ئاژانسی هەواڵی هاوار ((ANHA بڵاویکردەوە، ‌هێزە داگیرکەرەکان کەناویان لە خۆیان ناو "پۆلیسی سەربازیی" سەر بە تورکیا، هاوڵاتییەکیان بە ناوی فەوزی خەلیل حەسەن (٣٨ ساڵ) ڕفاندوە.

هاوکات لەم بارەیەوە، سەرچاوەکان خۆجێییەکان ئەوەیان بە ئاژانسەکە راگەیاندوە: فەوزی خەلیل حەسەن لە گوندی قەرتەقلاق سەر بە شارۆچکەی شەرای شاری عەفرین ڕفێندراوە و ئێستا چارەنووسی فەوزی نادیارە.

حەوەشیان خستۆتەڕوو، دوێنێش ‌‌هێزەکای سەر بە تورکیا دوو هاوڵاتی دیکەیان بۆ شوێنێکی نادیار رفاندوە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار، بەم شێوەیە ناسنامەی ڕفێندراوەکانی ئاشکرا کردووە و بریتین لە، حەسەن محەمەد عوسمان (٤٧ ساڵ) خەڵکی گوندی رەمادییە و هەیسەم بەکر حێسن (٤٣ ساڵ) خەڵکی گوندی یەلانقۆزی سەربە جندرێسە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار