عەلی فەتلاوی: پشێوی نێوان پارتی و یەکێتی نیشانەی دابەشبونێكی قوڵە لەناوخۆی هەرێم

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

عەلی فەتلاوی، سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح، دەڵێت، ئەو دۆخە پشێوییەی لە ئاكامی هەڵبژاردن هاتووەتە ئاراوە لە كوردستان، نیشانەی دابەشبونێكی قوڵە لەناوخۆی هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، تۆمەتباركردنی یەكتری لەگەڵ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن گەیشتووتە ترۆپكی بڕیار بە دەستانی پارتی و یەكێتی و، دورنییە كەڵەكەبوونی ناكۆكییەكان ببێتەمایەی دابەشبوونی هەرێمی کوردستان و ڕۆیشتن بە دوو ئاڕاستەی جیاواز و جیابووەنەوەی ئیدارەكان.

لەم بارەیەوە رۆژنامەی (العرب) بڵاویکردۆتەوە، وتەكانی ئەو سەركردە شیعیە كە نوێنەری سیاسی حەشدی شەعبیە، زیاتر لە شرۆڤەكردن هەڵدەگكرێت و بەشێكە لە ڕەواجدان بۆ دابەشبوونی هەرێمی کوردستان، كە ڕەنگە هێزە شیعیەكان كار لەسەر خێراكردنی بكەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار