سەرۆک وەزیرانی عێراق: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەلومەرجێكی مەترسیداردا تێدەپەڕێت

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ٧٩یەمین دانیشتنی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نیۆرك وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، لە غیابی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەلومەرجێکی مەترسیداردا تێدەپەڕێت.

محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند، سیستەمی نێودەوڵەتی جیهانی ڕووبەڕووی تاقیكردنەوەیەكی سەخت دەبێتەوە و هەڕەشە لە بوونی خۆی دەكات و وای لێدەكات نەتوانێت بەو ئامانجانە بگات كە بۆی دامەزراوە، چونكە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری نێودەوڵەتی و مافەكانی مرۆڤ، ڕێككەوتننامە و نۆرمەكانی نێودەوڵەتی پێشێل دەكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەلومەرجێكی مەترسیداردا تێدەپەڕێت، لە غیابی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەئەم بەرپرسیارێتیەدا، ڕەنگە پەنا بۆ میكانیزمی بەدیل ببرێت، هەروەها پشتگوێخستنی ئەم دامەزراوانە هەڕەشە لە گەڕانەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان دەكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار