دوای هەڕەشەکانی ئیسرائیل رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گوازرایەوە شوێنێکی پارێزراو
3 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
له دوای كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا رێبه‌ری حزبوڵای لبنان، دۆخێكی زۆر ناله‌بار به‌ربینگی رێبه‌رانی ئێرانی گرتووه، چونكه به‌هێزترین باڵی سه‌ربازییان شكاوه و رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، له ئێران رێوشوێنی نوێ گیراوه‌ته‌به‌ر و عه‌لی خامنه‌یی بۆ شوێنێكی پارێزراو گواستراوه‌ته‌وه.
لە دوای هەڕشەکانی ئیسرائیل و کوشتنی حەسەن نەسروڵای ئەمینداری حیزبوڵای لوبنان، خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێوشێنێکی توندی ئەمنییدا گوازرایەوە بۆ شێنێکی پارێزراو.
رۆیته‌رز له زاری دوو به‌رپرسی خۆجێیی له ناوخۆی ئێران بڵاوی كرده‌وه، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی، بۆ شوێنێكی زۆر ئارام گواستراوه‌ته‌وه له ترسی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بكرێته ئامانج و به چاره‌نووسی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا بگات.
سەرچاوە ئاگادارەکان بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندوە، خامنەیی لە نێوان ڕێوشوێنی توندی ئەمنییدا گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی قەڵادار و ئارام و لە رووی ئەمنییەوە لە ئاستێکی بەرزدایە.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ئێران لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ ئەو حیزبوڵا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی دیکەی بۆ دیاریکردنی "هەنگاوی داهاتوو".