گوتەبێژی کۆمیسیۆنى پەنابەران: لە ترسى هێرشەکانى ئیسرائیل زیاتر لە ٥٠ هەزار هاوڵاتی لە لوبنان بەرەو سووریا هەڵاتوون

7 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فلیپۆ گراندی دەڵێت، بەهۆی مەترسیی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ٥٠ هەزار هاوڵاتی لوبنانی و سوورییەکانی لوبنانیش بەرەو سووریا هەڵاتوون و بەمەش کۆی گشتیی ئاوارەکان لە لوبنان گەیشتووەتە ٢١١ هەزار و ٣١٩ کەس.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، فلیپۆ گراندی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنى پەنابەران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاند، لە ترسى هێرشەکانى ئیسرائیل زیاتر لە ٥٠ هەزار لوبنانى و سوورى کە لە لوبنان دەژین، بەرەو سووریا هەڵاتوون.
فلیپۆ گراندی ئەوەشی ئاشکراکرد، لەناوخۆى لوبنانیشدا زیاتر ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.
دەشڵێت، کۆی گشتیی ئاوارەکان لە لوبنان گەیشتووەتە ٢١١ هەزار و ٣١٩ کەس، لەو ژمارەیەش ١١٨ هەزار کەسیان لە ڕۆژى دووشەممەوە ئاوارەبوون.

بابهتی پهیوهندیدار