zhyr

گەنجێکی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

گەنجێکی کوردی خەڵکی زاخۆ بەناوی دیار غەریب لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو.

لەم بارەیەوە ئەمڕۆ یەک شەممە، 29ی ئەیلوولی 2024، هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین(HRE) راگەیاندراوێکدا ڕاینگەیاند،هاوڕێمان دیار غەریب کە کوڕێکی هێژای باشووری کوردستان بوو، لە زۆر مەیدانی شەڕی کوردستان تێکۆشانی کرد، دواجار ڕووی کردە ڕۆژئاوا و لە دژی دوژمنی گەل و شۆڕشەکەمان هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی نیشان دا و تا دوا هەناسەی تێکۆشانی خۆی ئەنجامدا، لە بەرواری 22ی ئەیلوولی 2024، لە ناوچەی عەفرین کاتێک لەسەر ئەرکی خۆی بوو شەهیدبوو.

دەشڵێت، وەک هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بەڵێنی خۆمان نوێ دەکەینەوە کە خەون و ئامانجی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەدی دەهێنین، ئەو ئاڵایەی کە هاوڕێ دیار غەریب ڕادەستی ئێمەی کرد، هەر بە شەکاوەیی دەیهێڵینەوە، لەسەر ئەم بنەمایانە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی هاوڕێمان دیار غەریب و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.


ناسنامەی گەنجە کوردەکە بەم شێوەیە خراوەتەڕوو:

ناسناو: دیار غەریب
ناو و پاشناو: کاروان حاجی
ناوی دایک: بەهار
ناوی باوک: محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: 22ی ئەیلوولی 2024 هەرێمی عەفرین

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار