لەبەر مەترسی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بەرەی مقاوەمەی عێراق، سووپای عێراق دەخرێتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل پێگەی گروپە چەکدارییەکان لە لوبنان و سوریا دهكاته ئامانجو مەترسی ئهوهش هەیە بەهۆی هێرشەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراق، ئیسرائیل بارەگای ئەو گروپانەش لهناو خاكى عێراق بکاتە ئامانج، لە بەر مەترسی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ناچەکە سووپای عێراق دەخرێتە حالەتی ئامادەباشییەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای عێراق بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر یاڕەڵا سوپاسالاری عێراق کۆبونەوەیەکی ئەمنیی بەبەشداریی فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی، وشکانیو پلاندانانو چەند بەرپرسێکی تر ئەنجامدا.
لەکۆبونەوەکەدا دۆخی ئەمنیی و ئەو ئاستەنگییانەی ڕوبەڕوی ناوچەكه بوەتەوە تاووتوێکراون، هاوکات فەرماندەکان باسیان لەئامادەیی هێزە ئەمنییەکان بۆ دابینکردنی ئاسایشی وڵات بەباشترین شێوە، ئاگاداربون و ئامادەکاریی بۆ هەر ئەگەرێکی لەناکاو کرد.