زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هێز*ەکا*نی پا*را*ستنی گە*ل و هێر*شەکانی سوپای داگیرکە*ری تورکیا
3 مانگ لەمەوپێش
زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی پا*را*ستنی گە*ل و هێر*شەکانی سوپای داگیرکە*ری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
هاوڵاتی
١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛
ڕۆژی ٢٧ی ئەیلول، کاتژمێر ٣٠:٢ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی بە قەناس کامێرایەکی چاودێری سەر بە تورکیای داگیرکەریان کردە ئامانج و لەناویان برد.
لە ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ٣٠:٥ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی کردە ئامانج و خستیانە خوارەوە.
ڕۆژی ٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٣ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی دەستوەردانیان لە جموجۆڵی سەربازانی داگیرکەری تورکیادا لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار کرد و جموجۆڵەکەیان ڕاگرت.
٢. ناوچەی مەتینا؛
لە ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ٥٠:٩ خولەک و لە ٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ٣٠:٢ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرکلی و بیشیلی و سێری مەتینا، دەستوەردانیان لە جموجۆڵی هێلیکۆپتەرە هێرشکەرەکانی داگیرکەردا کرد و ناچاریان کردن لەو ناوچانە دوور بکەونەوە.
٣. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
لە ٢٧ی ئەیلولدا تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم لە ڕۆژئاوای زاب جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.
لە ٢٧ی ئەیلولدا تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی جودی لە ڕۆژئاوای زاب ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران و جارێکیش بە ڕێپێوانی بۆمبنانەوە.
٤. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛
ڕۆژانی ٢٧، ٢٨، و ٢٩ی ئەیلول، ناوچەکانی بەربازنە، کری قلی، شەهید شەریف، گۆشینە، و خێنیری گور لە خاکورکە ١٢ جار بۆردوومانکران، ناوچەکانی میرانی، حەفتاباخ، سیدارە، شیێ، گردی سیسر، دێریش، دەشتی کافیا، و کری لە کاری ١٤ جار بۆردوومانکران، ناوچەی دەرکلیش لە مەتینا دوو جار بۆردوومانکرا.
هەروەها ناوچەی گردی مەیدانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب، ٣ جار و ناوچەی بیوانی لە قەندیل جارێک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکران، کە کۆی گشتی دەکاتە ٣٢ هێرشی ئاسمانی.
لە ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ و ٢٩ی ئەیلول ناوچەکانی سێری مەتینا و درکلی و بێشیلی لە مەتینا ١٧ جار بۆردوومانکران، هەروەها ناوچەی گردی گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب ١٩ جار بە هێلیکۆپتەرە هێرشکەرەکانی داگیرکەر بوردوومانکران، کە کۆی گشتی دەکات ٣٦ هێرشی ئاسمانی.
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل