zhyr

سوپای ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنەکەمان بۆسەر باشووری لوبنان "بە گوێرەی پلان" بەردەوامە

6 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانمان دەستیان بە "ئۆپەراسیۆنی زەمینی" بۆ سەر چەند گوندێکی باشووری لوبنان دەستپێکردووە.
 
لەم بارەیەوە بەرپرسێکی ئەمنیی لوبنان ئاشکرایکرد، لە شەوی ڕابردووەوە، ئیسرائیل لانیکەم شەش هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر باشووری بەیروت.

هاوکات میدیای فەرمیی سوریاش باڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی مەززێی دیمەشق، سێ کەس کوژراون و نۆی دیکە بریندار بوون.
 
ئەمەش لە کاتێکدایە، وێڕای بانگەوازە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، ئیسرائیل سوورە لەسەر درێژەدان بە شەڕی دژی حیزبوڵاو دروستکردنی ناوچەیەکی سەربازیی لەسەر سنووری لەگەڵ لوبنان ڕاگەیاندووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار