zhyr

جومانە غەلای: دەنگدەرانی تایبەت کارتی بایۆمەترییان کۆدکراوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دەنگدەرانی تایبەت کارتی بایۆمەترییان کۆدکراوە و ناتوانن لە دەنگدانی گشتی بەشداربن، لە دەنگانی تایبەتیشدا لەهەر وێستگەیەکدا ٣٠٠ کەس دەتوانێت دەنگبدات.

جومانە غەلای ئاشکراشیکرد، دوای دەنگدانی تایبەت ڕاستەوخۆ دەنگدەران کارتەکەیان لێوەردەگیرێتەوە، کۆمیسیۆنیش دەنگدەرانی تایبەتی بەپێی وێستگەکان بە ژمارە و ناو دابەشکردوون، بۆ ئەوەی دەنگدانەکە بەبێ کێشە بەڕێوەبچێت.

وتەبێژی کۆمیسیۆن ئاشکراشیکردووە، ئەو ئامێرەی لە دەنگدانی گشتیی بۆ دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکانی دەنگدەر بەکاردەهێنرێت، کارتی بایۆمەتری دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت ناخوێنێتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە دەنگدانی تایبەتدا بە ئەلیکترۆنی دەنگەکان جیادەکرێتەوە و دواتر ڕاستەوخۆ لەهەر وێستگەیەکیشدا دەنگەکان بە دەستیش دەژمێردرێن، دەشڵێت، هەموو هەوڵێکیشمان بۆ ئەوەیە پڕۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت و بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بێت.

 جێگەی ئاماژەیە، ٢٠ی تشرینى یەکەم دەنگدانی گشتیی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ٤٨ کاتژمێر پێش دەنگدانی گشتی واتە ١٨ی تشرینی یەکەم دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت کە تایبەتە بە هێزە ئەمنیی و سەربازییەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار