عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێکردەوە
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕەزاق سەعداوى دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق دەستیان پێکردووەتەوە، کە بەهۆى "گرژییە هەرێمییەکانەوە" وەستابوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕەزاق سەعداوى، وەزیرى گواستنەوەى عێراق، لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، کە گەشتی سەرجەم فرۆکەخانەکانی عێراق دەستیپێکردۆتەوە کە لەم چەند ڕۆژەدا بەهۆی گرژیییە هەرێمییەکانەوە لە ناوچەکەدا دروستبوون.
لەم بارەیەوە نووسینگەى رۆژنامەوانی، ڕەزاق سەعداوى وەزیرى گواستنەوەى عێراق ئاشکرایکرد، دواى تێپەڕینى سەرجەم مەترسییەکان کە ئەگەر هەبوو کاریگەرییان لەسەر سەلامەتیى فڕۆکەوانیى سڤیلی عێراق هەبێت، وەزیرى گواستنەوە بڕیاریدا ئاسمانى عێراق بەڕووى سەرجەم فڕۆکە سڤیلەکاندا بکرێتەوە، کە بە ئاسمانى عێراقدا تێدەپەڕن یان دەچنە فڕۆکەخانەکانى عێراق و لێوەیان دەردەچن.
جێگەی ئاماژیە، ڕۆژی سێشەممە دەوروبەری کاتژمێر ٨ی 1ى تشرینى یەکەم، گەشتى فڕۆکەوانیى عێراق لە سەرجەم فڕۆکەخانەکان ڕاگیرا، ئەوەش بەهۆى هێرشی مووشەکیى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.