zhyr

سەرۆک ئەرکانی سوپای پاسداران: هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کۆتایی هاتووە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئەو هێرشە مووشەکییەی کە شەوی سێشەممە کردیانە سەر ئیسرائیل بەبەهێزی دووبارە دەبێتەوە و هەموو ژێرخانی قەوارەی زایۆنی دەکرێنە ئامانج.

دوێنێ شەو ئێران زیاتر لە ١٨٠ مووشەکی ئاڕاستە ئیسرائیل کرد، بەڵام زۆربەیان لەلایەن سیستمی بەرگری ئیسرائیل و بە هاوکاری ئەمریکا خرانەخوارەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان لە هێرشەکەدا تەنها یەک کەس کوژراوە، ئەویش هاووڵاتییەکی فەڵەستینییە و پارچەی یەکێک لە مووشەکەکان بەسەریدا کەوتووەتەخوارەوە.

جێگەی ئاماژەیە بەرەبەیانی ئەمڕۆش ئێران ڕایگەیاند هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل کۆتایی هاتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار