سەرۆکی په‌رله‌مانى ئێران: ئاماده‌ی كاردانه‌وه‌كانى ئیسرائیلین
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشممە، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران ڕایگه‌یاند، دواى هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ئاماده‌ی كاردانه‌وه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ین.
دەشڵێت، خۆمان بۆ ئەگەری شێتی ڕژێمی ئیسرائیل ئامادەکردووە و وەڵامی داهاتوومان بۆ ئەگەری دەستدرێژییەکان لە ئاستێکی زۆر جیاوازدا دەبێت.
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران، ئەوەشی خستۆتەڕوو، شەوی ڕابردوو ستەمکاران و شەڕخوازان کە تاکە هێزیان هێرشی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستییە، لە ترس‌دا لەرزین و گەلانی موسڵمان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان خۆشحاڵ بوون بەم هێرشانە بۆسەر ئیسرائیل.
جێگەی ئاماژەیە، شه‌وى ڕابردوو ئێران به سه‌دان مووشه‌ك هێرشى كرده سه‌ر ئیسرائیل.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار