zhyr

زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛

 ڕۆژی ٣٠ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٢٠خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، بە بەکارهێنانی چەکی قورس، ئەو سەربازە داگیرکەرانەیان کردە ئامانج کە هەوڵیان دەدا ڕێگایەکی سەربازی بۆ مەبەستی داگیرکاری لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار دروست بکەن. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا بولدۆزەرێک زیانی پێگەیشت و هەوڵەکەیان وەستێنرا.

 لە ٣٠ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٢٢خولەک، هێزەکانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد سەربازانی داگیرکەریان بە چەکی قورس کردە ئامانج؛ کە هەوڵیان دەدا ڕێگایەکی سەربازی بۆ مەبەستی داگیرکاری لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار  دروست بکەن. لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئاگری گرت و بەتەواوی لەناویان برد.

ڕۆژی ١ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ١١:٠٠ شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد حەشارگەیەکی سەربازەکانی داگیرکەریان کردە ئامانج کە هەوڵیان دەدا بنکە و بارەگا لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لەسەر گردی ئامیدی دروست بکەن و بە  قەناس سەربازێکیان کوشت.

ڕۆژی ١ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ٠٢:٥٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، بە چەکی قورس سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدی کردە ئامانج.

ڕۆژی ٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٤:٥٥ خولەک، شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد چاودێری جموجۆڵی سەربازانی داگیرکەریان کرد لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامیدیی و بە بەکارهێنانی تاکتیکی مینچاندن کردیاننە ئامانج و لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، بە لانیکەمەوە ٣ داگیرکەریان کوشت.

ڕۆژی ٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٢:١٦ و ٠٤:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل، لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامیدی بە چەکی قورس داگیرکەرانیان کردە ئامانج.

 لە ٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٠٠ و ١١:٢٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، بە چەکی قورس سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی کردە ئامانج.

 لە ٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٥:٥٠خولەک، شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد  فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی بە چەکی تاکەکەسی کردە ئامانج و خستیانە خوارەوە.

ڕۆژی ٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٠٠ شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی کردە ئامانج و بە چەکی تاکەکەسی ئەوەشیان خستە خوارەوە.

٢. ناوچەی کاری؛

 ڕۆژی 30ی ئەیلول کاتژمێر ٠٣:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان کردە ئامانج کە لە ناوچەی جومانکییەوە بەرەو ناوچەی گراف دەڕۆیشت و خستیانە خوارەوە.

٣. ناوچەی خاکورکە؛

ڕۆژی ٣٠ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:١٥ و ١٢:٤٥ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس سەربازانی داگیرکەری تورکیایان لە گردی شەهید هێمن کردە ئامانج.

٤. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو

لە ٣٠ی ئەیلول و ١ و ٢ی ئۆکتۆبەردا،  تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی جودی ٧ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.

 لە ٣٠ی ئەیلول و ١ی ئۆکتۆبەردا،  تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.

٥. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛

 لە ٣٠ی ئەیلول و ١ و ٢ی ئۆکتۆبەردا ٩ جار هێرش کرایە سەر ناوچەکانی گردی ڕوستی، شەهید شەریف، کەندکولا، لولان، سەنینە، بەربازنە و گردی مەسکەن لە خاکورکە. ناوچەی کاری، سیدارین، گردی کون، گردی سیسر و دیرک لە کاری ٦ جار هێرشیان کرایە سەر. ناوچەی گردی ئامیدی و گردی بەهار ڕۆژئاوای زاب، دوو جار هێرشیان کرایەسەر. ناوچەکانی سری مەتینانی شیلازێ، بێشێلی لە مەتینا ٤ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانکران. کە کۆی گشتی دەکاتە ٢١ هێرشی ئاسمانی.

رۆژی ٣٠ی ئەیلول و ١ و ٢ی ئۆکتۆبەر، دوو جار هێرش کرایە سەر ناوچەی گردی شەکیف لە خاکورکە. ناوچەکانی سری مەتینا و بێشێلی لە مەتینا ٦ جار هێرشیان کرایە سەر. گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب، ٩ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشکەر بۆردوومانکران. کە کۆی گشتی  دەکاتە ١٧ هێرش.

٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار