zhyr

بەهۆی درۆنێکەوە کە لە عێراقەوە ئاڕاستەکراوە، دوو سەربازی ئیسرائیل کوژران و ٢٣ سەربازی دیکەش برینداربوون

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ هەینی، سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو سەربازی خۆی لە لیوای جۆلانی لە باکووری ئیسرائیل ڕاگەیاند. لەکاتێکدا میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، هێرشەکە بەهۆی درۆنێکەوە بووە کە لە عێراقەوە هەڵدراوە.

هەروەها ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەو دوو سەربازە ئیسرائیلییەی کە شەوی سێشەممە و چوارشەممە گیانیان لەدەستداوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی درۆنێکەوە بووە کە لە عێراقەوە ئاراستەی بنکەیەکی سەربازی لە باکووری جۆلان کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەهۆی ئەو درۆنەی عێراقەوە ٢٣ سەربازی دیکەش برینداربوون.

ڕۆژنامەی "یەدیوت ئەحرۆنۆت" ئاشکرای کردووە، ئەو دوو سەربازەی کە لە هێرشەکەدا کوژراون ناویان ڕاید (دانیاڵ ئەفیف حاییم صوفەر) و عەریف (تاڵ درور)ە، کە هەردووکیان ١٩ساڵن. بەرەی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" کوشتنیانی لە ئەستۆی خۆی گرتووە.

گروپە چەکدارە عێراقییە دڵسۆزەکانی ئێران، لیواکانی حزبوڵڵا و سەید ئەلشوهەدا و بزووتنەوەی نوجەبان، کە پێیان دەوترێت"مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق".

لەم چەند مانگەی دواییدا ئەم پێکهاتەیە لە پاشهاتی شەڕی غەززەدا، هێرشە درۆنییەکانیان بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل لە ئەستۆی خۆیان گرتووە.

سەرچاوە: سکای نیوزی عەرەبی-ئەبوزەبی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار